ته‌قینه‌وه‌ى دوو ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو له به‌غدا لانیكه‌م 19 كه‌س كوژران
له‌و باره‌وه سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردوه ته‌قینه‌وه‌ى یه‌كه‌م له گۆڕه‌پانێكى ئۆتۆمبێل له گه‌ڕه‌كى كازمیه ئه‌نجامدرا و به‌و هۆیه‌شه‌وه یازده كه‌س كوژران و بیست و حه‌وتى دیكه‌ش برینداربوون و كه له نێو كوژراوه‌كاندا سێ پۆلیس هه‌یه.
ته‌قینه‌وه‌ى دووه‌میش هه‌ر له ڕێگه‌ى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له گه‌ڕه‌كى شوعله ئه‌نجامدرا و به‌وهۆیه‌شه‌وه هه‌شت كه‌س كوژران و هه‌ژده‌ى دیكه‌ش برینداربوون.
