سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند دره‌نگانێكى شه‌وى رابردوو له‌ئاكامى هێرشێكى ئاسمانى له‌باشورى شارى تكریت بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانى رێكخراوى تیرۆرستى داعش كوژرانى 30 چه‌كدارى سه‌ر به‌و رێخراوه‌ى لێكه‌وته‌وه كه له نێوانیشیاندا دوو له‌سه‌ركرده‌كانى ئه‌م رێكخراوه هه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌شه‌مه‌ى رابردو به‌هوى بۆردومانكردنى فڕۆكه جه‌نگیه‌كانیه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر تیرۆریستانى داعش له‌ده‌وروبه‌رى شارى تكریت زیاتر له 41 كه‌س كوژراون كه له نێوانیشیاندا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى تێدایه.