قاسم عەتا باسی هێرشەكانی سەر داعش دەكات لە شنگال

 قاسم عەتا باسی هێرشەكانی سەر داعش دەكات لە شنگال
قاسم عەتا، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزه ‌چەكدارەكانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای فەرمی عێراق، ئاماژەی بۆ بەرەكانی شەڕی هەرێمی كوردستان لەگەڵ داعش کرد و گوتی، "لە ناوچەی شنگال، كۆمەڵێك هێرشی سەركەوتوو كراونەتە سەر داعش و تواندراوە شكستیان پێبهێندرێت".

قاسم عەتا له ‌بارەی دوایین پێشكەوتنەكانی بەرەكانی شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش، رایگەیاند، "لە بەرەكانی شەڕ گۆڕانكاری بەرچاو روویداوە و داعش توانای كوشتاری بە تەواوەتی كەمبووەتەوە".

عەتا شەڕی یەكشەممەی نزیك ‌ناوچەی" سدوور"ی بە نموونە هێنایەوەو گوتی، "هێزەكانمان پێشگیرییان لە هێرشێكی داعش كرد لەو ناوچەیه و هەموو ئەو چەكدارانەی داعش، كە بەشداری هێرشەكەیان كردبوو كوژران".

گوتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزەچەكدارەكانی ‌عێراق، جەختی لەوەكردەوە، کە لە پارێزگای ئەنباریش گورزی بەهێزیان لەداعشداوە و "داعش توانای هێرشی نەماوە، تەنانەت سەرەڕای هەوڵی زۆریان بۆ لەدەستنەدانی ئەو ناوچانەی بەدەستیانەوەن، بەڵام توانای خۆڕاگرتنیان زۆر لاوازبووە و بەردەوام شوێنەكانی بەردەستیان كۆنترۆڵدەكرێنەوە".







رووداو
Top