وەزارەتی دارایی عێراق: سبەی باسی ناردنی سولفەیەك بۆ كوردستان دەكەین

 وەزارەتی دارایی عێراق: سبەی باسی ناردنی سولفەیەك بۆ كوردستان دەكەین
محەممەد شیاع ، وەزیری دارایی عێراق بە وەكالەت رایگەیاند كە وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە پیش جەژنی قوربان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت .

لەوبارەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رايگەیاند كە " ئەنجوومەنی وەزیران سبەی سێشەممە كۆبوونەوەیەك سازدەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ناردنی سلفەیەك بۆ هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ".

هەروەها گوتی " تەنگژەی دارایی لە هەرێمی كوردستان زیاتربوو ، دوای ئەوەی داعش لە 11ی حوزەیرانی رابردوو دەستی بەسەر زۆربەی باكوور و رۆژئاوای عێراقدا گرت و هەزاران كەس ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون".





رووداو
Top