تۆمەتی خیانەت دەدرێتە پاڵ عەبادی.. مالیکییش سوپایەکی ئەلیکترۆنی لە دژی دروست دەکات

 تۆمەتی خیانەت دەدرێتە پاڵ عەبادی.. مالیکییش سوپایەکی ئەلیکترۆنی لە دژی دروست دەکات
پێدەچێ ناکۆکییەکانی نێوان سەرۆکوەزیران(عەبادی) و (نووری مالیکی) کە پۆستە نوێکەی چیگری سەرۆکایەتیی کۆمار ڕازی نییە، بەرفراوانتر دەبن.
سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی ڕاگەیاندووە، بڕیارەکانی (عەبادی) کە هەڵگری خاسیەتی سەرکێشین بۆ سەرکردەکەی لە حیزبی دەعوە و هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کە(مالیکی)-یە، وەها سەرچاوە دەگرن کە پشتیوانیی ئەمەریکایان هەبێ.

لەو هەنگاوانەی کە (عەبادی) ناویەتی و بە هۆیەوە لە پێگەکانی ئینتەرنێت و لە لایەن ئەو کەسانەوە کە بە سوپای ئەلیکترۆنی ناو دەبرێن و لە کۆتاییەکانی حوکمی (مالیکی) دامەزراوە، بە خیانەتکار تۆمەتبار دەکرێ.
سەرباری ئەو هەڵمەتەی سوپا ئەلیکترۆنییەکە، وەهایش بڕیارە سێشەممەی داهاتوو خۆپێشاندان دژ بە (عەبادی) ساز بدرێن.
لە لایەکی دیکەوە، هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان(سوننەکان) ڕایانگەیاند، وەزیری پێشووی داراییی عێراق(ڕافع عیساوی)، یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی بزووتنەوەی جەماوەریی ئەنبارە، یەکێک لە کاندیدانی پۆستی وەزارەتی بەرگرییە. دەربارەی ئەوەیش کە ئەمە بەو واتایە بێ تا (هادی عامری) بە وەزیری ناوخۆ قبووڵ بکرێ، سەرکردەیەکی ئەو هاوپەیمانەتییە(ڕەعد دەهلەکی) دەڵێ، "هەموو شتێک شیاوی کردنە."
Top