خۆكوژێك بە ئۆتۆمبیلێكی سەربازییەوە تەقییەوە

خۆكوژێك بە ئۆتۆمبیلێكی سەربازییەوە تەقییەوە
بەیانی ئەمرۆ لە پارێزگای دیالە، لە كاتێكدا خۆكوژێك بە نیازبوو بە ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراوەوە خۆی بە خاڵێی پشكنین بتەقێنێتەوە، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە درایەبەر گولـلە و پێش ئەوەی بگاتە شوێنی مەبەست تەقییەوە.



وتەبێژی پۆلیسی دیالە موقەدەم غالب عەتییە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ بەیانی ئەمرۆ لە نزیك گوندی بابلان كە دوێنێ‌ لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ئازادكرا، خۆكوژێك بەئۆتۆمبیلێكی سەربازی لە جۆری هەمەر ویستی خۆی بە خاڵێكی پشكنینی دەزگا ئەمنییەكانی ناوچەكە بتەقێنێتەوە، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە درایەبەر دەستدرێژی گولـلە.

موقەدەم غالب وتیشی، پێش ئەوەی ئەو ئۆتۆمبیلە بۆمبرێژكراوە بگاتە بەربەستە ئەمنییەكە بەهۆی دەستدرێژی گولـلە ی هێزە ئەمنییەكانەوە تەقیەوە و تەنها زیانی مادی هەبووە.
Top