پەرلەمانتارێکی کورد:دابەشکردنی وەزارەتەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە نەبووە
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانعەبدولباری زێباری بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند:بڕیارە ئەم ھەفتەیە لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا دروست بکرێت ،بۆئەوەی بتوانن لەبارەی کێشەھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو لایەن بگەنە رێککەوتن،بەڵام نازانم ھیچ ھەنگاوێکی کرداری نراوە یاخود نە.
سەبارەت بەیەکلایی کردنەوەی پۆستە وەزارەیەکان زێباری گوتی،یەکلایی کردنەوەی پۆستەوەزاریەکان لەدەست سەرکردایەتی سیاسی دایە وپێویستە رێککەوتنی لەسەر بکرێت،بەڵام تاوەکو ئێستا لەسەری نەگەیشتوونەتە رێککەوتن .
زیاتر گوتیشی،لە دابەشکردنی پۆستە وەزاریەکان لایەنی کوردی زەرەرمەند بووە،چونکە مافی کورد نەدراوە ئەگەر بەپێی ھەلبژاردن بێت ،چونکە رێژەی کورسی کورد لەگەڵ سونە زۆر جیاوازی نیە وزیاتر وەزارەت بەئەوان دراوە،بۆیە دابەشکردنی پۆستەوەزاریەکان عادیلانە نەبووە.
ئەوپەرلەمانتارە کوردە رونیشی کردەوە،زۆر گەشبین نینە بەوەی ئەو حکومەتە بتوانێ کێشەکان چارەسەر بکات ،چونکە ھەموو کێشەکان دەگەرێنێتەوە بۆ دەستور ،ئەمەش وا دەکات دانوستانەکان دوابخات،بۆیە رەنگە لە پرسی مووچە نەرمی پێشانبدەن،بەڵام کێشە سەرەکیەکان کاتی دەوێت تاوەکو چارەسەربێت.
