بە بڕیاری عەبادی، عەلی غێدان و عەبوود قەنبەر خانەنشین كران
فەریقی روكن عەبوود قەنبەر فەرماندەی ئەمنی و سەربازی بنكەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بوو و بەم دواییە ئەم پۆستەی وەرگرت.
جگە لەو پۆستەش چەندین پۆستی دیكەی وەك: جێگری سەرۆكی ئەركانی سەربازی ئۆپەراسیۆن، فەرماندەی هێزی وشكانی، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی، فەرماندی هێزەكانی بەغدا، فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆر، ئەمین سڕی پێشووی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە سەربازییەكان، نوێنەری فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پێدراوە.
فەریقی روكن عەلی غێدان فەرماندەی هێزی وشكانی عێراق بوو.
هەردووكیان لە شاری مووسڵ بوون پێش 72 كاژێر لە گرتنی مووسڵ لەلایەن چەكدارانی داعشەوە، لە هەرێمی كوردستانەوە بەرەو بەغدا كشانەوە.
نووسینگەی حەیدەر عەبادی رۆژی دووشەممە 22ی ئەیلوول لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق هەموو ئەو فەرماندانەی سوپا كە كەمتەرخەمییان كردبێ سزادەدرێن.
رووداو
