"شەڕی ئازادکردنەوەی مووسڵ بەو نزیکانە دەستپێدەکات"
فالح فه‌یاز له هەڤپەیڤینێکدا له‌گه‌ڵ تەلەڤزیۆنی عێراقییە رایگەیاند: "پلانی تایبه‌ت بۆ شه‌ڕی داعش دانراوه، به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی ئێستا باسی ورده‌کارییه‌کانی ناکەین".
فه‌یاز ئاشکرایکرد "هێرشی گه‌وره‌ی سوپای عێراق و هێزەکانی دیکە له دژی داعش به‌مزووانه دەستپێدکات".
لەبارەی ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەش، فەیاز پێیوابوو رووداوه‌کانی مووسڵ شۆکێکی گه‌وره‌یە بۆ عێراقییەکان و ئه‌زموونی عێراقی بۆ دواوە گێڕاوەتەوە، گوتی "ئامانجی سەرەکی ئازادکردنی شاری مووسڵه، که له‌لایه‌ن گه‌لی عێراقه‌وه بە ئامانجێکی گرنگ دادەنرێت". گوتیشی "به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشی ئێستای عێراق و پشتیوانییه‌کانی کۆمه‌ڵگەی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئازادکردنی مووسڵ ئامانجی سه‌ره‌کییه و سه‌رکه‌وتنی عێراقییه‌کان دەسەلمێنێ".
راوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، ئاسانی ئازادکردنی مووسڵی بۆ ئەوە گێڕایەوە، کە ئێستادا 50 هه‌زار چەکداری هێزی خۆبه‌خش هاوکاری سوپا ده‌که‌ن". بەڵام رەتیکردەوە هێزی بیانی بهێندرێتە عێراق و گوتی: "بۆ لێدانی تیرۆر ته‌نیا پێویستمان به هێزی ئاسمانی و پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌ییه بۆ بنه‌بڕکردنی سه‌رچاوه داراییه‌کانی تیرۆریستان".
رووداو
