داعش قەڵای سەڵاحەدینی ئەیوبی تەقاندەوە
ئەو قەڵایە بە یەكێك لە شوێنەوارە مێژووییە گرنگەكانی عێراق ناسراوە و بایەخێكی گرنگی هەیە، هەر لەبەر بایەخە مێژووییەكەشی، داوا لە یونسكۆ كرابوو پاراستنی بخاتە ئەستۆی خۆی.
چەكدارانی داعش رۆژی 4ـی تەممووزی رابردووش مەزاری ئیمام سوڵتان عەبدوڵڵا كوڕی عاسمی كوڕی عومەری خەتابیان لە باشووری رۆژهەڵاتی مووسڵ تەقاندەوە، جگە لە تێكدانی مەزاری نەبی یونس و چەندین مەزارگەی كاكەییەكان.
رۆژی 26ی تەممووزیش چەكدارانی رێكخراوەكە ویستیان منارەی حەدبا و مزگەوتی ناوجەرگەی شاری مووسڵ بتەقێننەوە، بەڵام كۆمەڵە خەڵكێك چوونەتە ناو مزگەوتەكە بۆ رێگرتن لە تەقاندنەوەی.
رووداو
