لە بەغدا وەزارەتێك لە كورد سەندرایەوە
بڕیاربوو هەریەك لە وەزارەتەكانی دارایی، كۆچ و كۆچبەران، رۆشنبیری و گەشتوگوزار بدرێتە كورد،لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران، بەڵام حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە پەرلەمان ناوی (عەلی ئەدیب) سەركردەی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا سەر بە حیزبی دەعوەی كاندیدكرد بۆ پۆستی وەزیری ئەو وەزارەتە.بەڵام ئەدیب نەیتوانی دەنگی پێویستی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت و ئەو پۆستە وەربگرێت.
رووداو
