ئەمریکا یەکەمین هێرشی ئاسمانی لە نزیک بەغدا ئەنجامدا
ئێوارەی درەنگانی شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی ئەیلوول، لە باشووری رۆژئاوای بەغدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمین جار لەدوای دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو چەکدارانە، هێرشێکیان ئەنجامدا. بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکیش رایگەیاندووە ئەمە یەکەمین چالاکیی هێزەکانی ئەمریکایە لەچوارچێوەی فراوانکردنی هەوڵەکاندا بۆ هاوکاریکردنی هێزە عێراقییەکان لە جەنگی دژ بە داعشدا.
بەگوێرەی گوتەی ئەو بەرپرسە، هێرشەکان دوای ئەوە هات، کە پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارانی داعش لە نزیک بەغدای پایتەخت روویداوە و هێرشەکانی ئەمریکاش چەند پێگەیەکی چەکدارەکانی لەو ناوچەیە تێکشکاندووە. ئەو ناوچەیەش کە هێرشەکانی تێدا ئەنجامدراوە تەنها ٣٥ کیلۆمەتر لە بەغدای پایتەختەوە دوورە.
رووداو
