فڕۆکەکانی پاریس، یەکەم هەڵمەتی گەڕانی بەسەر عێراقدا ئەنجام دا
(ئۆدرێن) کە ئێستا لە بنکەی سەربازیی زەفرەیە لە ئیماراتی عەرەبی، لەبەردەم نزیکەی 200 سەربازی وڵاتەکەی کە لە نێویاندا فڕۆکەوانیش هەن، ڕایگەیاند، "لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممەوە، یەکەم هەڵمەتی فڕۆکەکانمان بۆ ئاشکراکردنی پێشگەکانی دەوڵەتی ئیسلامی، ەب ڕەزامەندیی عێراق و ئیمارات دەستی پێ کرد."
وەزیری بەرگریی فەڕەنسا گوتیشی، ئەم سەردانەی بۆ ئیمارات، لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردایە. ئاماژەیشی بە سەردانی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ عێراق کرد کە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ ەبرپرسانی عێراق و لە هەولێریش لەەگڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا کۆ بووەوە، کە تێیدا ئامادەیی فەڕەنسای بۆ بەشداریکردنی وڵاتەکەی لە ڕووی سەربازییەوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی ڕاگەیاند.
ئەو وەزیرە بە سەربازانی وڵاتەکەی گوت، "بۆ هەڵمەتی سەربازی، ئامادە بن."
زیاتر گوتی "فەڕەنسا لەم ساتە چارەنووسسازییەدا لە ڕووی ئاساییشەوە، لە ئامادەباشییە، چونکە داعش هەڕەشە لە فەڕەنسایش دەکات."
