عەبادی فەرمانی بە سوپا كردووە بۆردوومانكردنی داعش رابگرن

 عەبادی فەرمانی بە سوپا كردووە بۆردوومانكردنی داعش رابگرن
سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانی دەركردووە كە سوپا بۆردوومانی ئەو شوێنانە رابگرێت كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی داعشدان، ئەمەیش بە گوتەی خۆی بۆ سەلامەتیی هاووڵاتیانی سڤیلە.

سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) لە میانەی كۆنفڕانسی نیشتیمانی بۆ ئاوارەكاندا گوتی، فەرمانی بە سوپای عێراق كردووە بۆردوومانی ئاسمانی و زەمینیی بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی چەكدارانی داعش رابگرن و ئەمەیش لە پێناو سەلامەتیی هاووڵاتیانی مەدەنییە.
ڕوونیشی كردەوە، ئەوان لە راوەدوونانی تیرۆریستان بەردەوام دەبن جا لە هەر شوێنێك بن.
Top