رووفاتی 500 کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزرایەوە کە لەلایەن داعشەوە کوژراون

 رووفاتی 500 کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزرایەوە کە لەلایەن داعشەوە کوژراون
شێخی یەکێک لە عەشیرەتە سوننە مەزهەبەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، کە گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوەو گوماندەکرێت رووفاتی نزیکەی 500 کەسی تێدابێت، کە ئەمانیش بە دەستی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) گولـلەباران کراون.

شێخ غەزوان ئەلـلەهیبی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گۆڕێکی بە کۆمەڵیان دۆزیوەتەوە کە گوماندەکرێت رووفاتی نزیکەی 500 کەس لەخۆبگرێت. دەشڵێت "ئەو 500 کەسە لە بەندکراوەکانی بەندیخانەی بادۆشی رۆژئاوای مووسڵ بوون و لەلایەن چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە لە نزیک ناحیەی حومەیدیات گولـلەباران کراون".

شێخ غەزوان ئەوەشی ئاشکراکرد، گولـلەبارانکردنی ئەم کەسانە دوای داگیرکردنی مووسڵ لە 10/6 بووە". گوتیشی "گۆڕەکە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە دۆزرایەوەو تەرمەکانیش تێکچووبوون".





رووداو
Top