جۆن کێری گەیشتە بەغدا

 جۆن کێری گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەمەڕۆ چوارشەممە، لە چوارچێوەی گەشتێکی بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە بۆ پشتیوانیی سەربازی و سیاسی و داراییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، گەییشتە بەغدا.
دووشەممەی ڕابروویش، (جۆن کێری)، پێشوازیی لە پێکهێنانی حکوومەتی بنکەفراوان کرد کە (حەیدەر عەبادی) سەرۆکایەتی دەکات.
واشنتۆنیش ڕایگەیاند، بەر لە پێشڕەویی زیاتری دەوڵەتی ئیسلامی کە دەستی بەسەر پانتایێکی فراوانی باکووری عێراقدا گرتووە، پێکهێنانی حکوومەت پێویست و گرینگە.
Top