فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق: سەرکەوتن لە حەدیسە رادەگەیێنین
قاسم عەتا، گوتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند "هێزەکانی سوپا سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە و دوای کەمێکی دیکە سەرکەوتن لە حەدیسە و ناحیەکانی سەر بەو قەزایە رادەگەیێنین".
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆردوومانێکی سەختی چەندین شوێنی نزیکی بەنداوی حەدیسەیان دەستپێکرد و هێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارانی هۆزەکانی ناوچەکە، کە سەر بە حکومەتن، هێرشیان بۆ سەر سەنگەرەکانی داعش دەستپێکرد.
بە گوتەی قاسم عەتا، هێزەکانی سوپا سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە و کەمێکی دیکە سەرکەوتنەکە رادەگەیێنن.
رووداو
