دوو سەرکردە و ١٤ چەکداری داعش دەکوژرێن

دوو سەرکردە و ١٤ چەکداری داعش دەکوژرێن
وەزارەتی بەرگری عێراق کوژرانی ١٦ چەکداری داعشی راگەیاند کە لە نێوانیاندا دوو سەرکردەی ئەو رێکخراوە ھەیە.



کەناڵی فەرمی عێراقی ھەواڵێکی بە پەلەی بڵاوی کردەوە کە ھێزەکای ئاسمانی توانیویانە ١٦ چەکداری داعش بکوژن.

بەپێی ھەواڵەکە ھێزەکانی ئاسمانی بە ھاوکاری ھەواڵگری سەربازی لە خۆرئاوای موسڵ و لە تەلەعفەر توانیویانە، ١٦ چەکداری داعش بکوژن کە لە نێوانیاندا ٢ سەرکردە ھەیە کە خەڵکی ووڵاتانی عەرەبین.

وەزارەتی بەرگری ناوی ئەو سەرکردانەی بڵاو نەکردۆتەوە تەنھا ئەوەی خستۆتەۆوو کە خەڵکی ووڵاتانی عەرەبین و عێراق نین.

ماوەی ٢ رۆژی لە خۆرئاوای موسڵ ھێزە ئاسمانیەکانی عێراق بۆردوانێکی چری چەکدارانی داعش دەکەن و لە رۆژھەڵاتی شارەکەش و بە دیاری کراوی لە چیای زەرتک ھێزەکانی پێشمەرگەش ھێرشی فراوانیان دەست پێکردوە و چەندین ناوچەی ستراتیژیان کۆنترۆڵکردوە.
Top