دەنگدان لەبارەی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق دواخرا

 دەنگدان لەبارەی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق دواخرا
ئەگەرچی وەها بڕیار بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، دەنگ لەبارەی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان بدات، بەڵام وەک پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێ، بۆ رۆژی دووشەممە دواخرا.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان (د.ئەشواق جاف) بە kdp.info-ی راگەیاند: "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و ئەگەرچی وەیایش بڕیار بوو لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی پەسەند بکرێن، بەڵام بەھۆی ئامادەنەبوونی ناوی کاندیدان بۆ لیژنەکان، دواخرا بۆ رۆژی دووشەممە."

(د.ئەشواق جاف) گوتیشی: "دیاریکردنی سەرۆکی لیژنەکانیش بۆ دوای پێکھێنانی حکوومەت دواخرا، لەبەرئەوەی ئەو لیژنەی بەر لایەنێک دەکەوێت، ناکرێت ھەمان وەزارەتیش بەر ئەو لایەنە بکەوێت، بۆیە لیژنەکان تا ئەو کات لەلایەن بەتەمەنترین پەرلەمانتار لە لیژنەکان بەرێودەبردرێن."
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا گفتوگۆکردن لەبارەی بودجە بە میوانداریی وەزیری دارایی دەستی پێ کردووە.
Top