مواتن: لە 48 كاژێری داهاتوو كابینەی حكومەت رادەگەیێنرێت
بەلیغ ئەبو كەلەل، گوتەبێژی فراكسیۆنی مواتن رایگەیاند: "فراكسیۆنە سیاسییەكانی نێو پەرلەمانی عێراق لە دانوستاندنەكانی تایبەت بە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو زۆر لە یەكتری نزیكبوونەتەوەو پێشبینی دەكرێت لەماوەی دوو رۆژی داهاتوو ناوی وەزیرەكان رابگەیێندرێت".
ئەبو كەلەل گوتیشی: " ئەنجامی دانوستاندنەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان ئەرێنین و سەرەتای هەفتەی داهاتووش وەزارەتەكان یەكلایی دەكرێنەوەو دواتریش دەنگ لەسەر پێكهاتەی كابینەی حكومەتی نوێی عێراق دەدرێت".
لە 11ی مانگی ئابی رابردوو فوئاد مەعسووم سەرۆككۆماری عێراق بە فەرمی حەیدەر عەبادی كاندیدی هاوپەیمانی نیشتمانیی شیعەی بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق راسپارد.
رووداو
