ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنێكى نائاسایى له‌باره‌ى قوربانیانى بنكه‌ى سپایكه‌ر ساز ده‌كات
به پێی به‌یانامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌ریه‌ك له نوری مالیكی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌عدون دلێمی وه‌زیری به‌رگری به‌وه‌كاله‌ت و فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی تر ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه ده‌بن.
بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر كه ده‌كه‌وێته شاری تكریت له ناوه‌ندی پارێزگای سه‌لاحه‌دین به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بنكه‌كانی سه‌ربازی له عێراق داده‌نرێ و دوای ماوه‌یه‌ك له كۆنترۆڵكردنی له لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه، هێزه‌كانی سوپا توانییان دووباره بنكه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
له كاتى گرتنى ئه‌و بنكه‌یه له لایه‌ن داعشه‌وه نزیكه‌ی 1700 كه‌س له ئه‌فسه‌ر و قوتابیانی زانكۆی هێزی ئاسمانی له‌و بنكه‌ییه كوژران و بێسه‌روشوێن بوون.
