ھادی عامری: له رێگای کەرکووک بەغدا ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل ئاسایی بۆتەوە
ھادی عامری لە گونگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری کەرکووک لە تەلاری پارێزگا رایاگەیاند: "پیرۆزبایی لە خۆمان و گەلی عێراق و دانیشتوانی شاری کەرکووک دەکەم بە بۆنەی کرانەوەی رێگای گشتی کەرکووک بەغدا لە رووی ھاتووچونەوە."
جەختی کردەوە: ئەو سەرکەوتنەی کە لە شارۆچکەی سلێمان بەگ بە دەستیان ھێنا دوێنێ، سەرەتای سەرکەوتنی یەکجارییە بەسەر چەکدارانی داعشدا و پاک کردنەوەی ھەموو خاکی عێراق."
لە کونگرەکەدا ئەوەشی خستەڕوو: "ئێستا رێگای کەرکووک دووز و سلیمان بەگ و ئینجانەوە بۆ عوزێم لەوێوە بۆ بەغدا کراوەیە لە رووی ھاتوچۆوە ئاسایی بۆتەوە بە ئۆتۆمبێل ھاتوچۆ بکەن."
باسی لەوەش کرد: "راگەیاندنەکان زۆر گوتیان کە شەڕی پێشمەرگە و سوپای عێراقی و شەڕی نێوان نەتەوەی کورد و نەتەوەی عەرەب و تورکمان دەبێت بەڵام بە پێچەوانەوە وا دەرنەچوو بەڵکو لەم شەڕە دژی داعش ھەمووی یەکتری گرتەوە، لەم شەڕە ھێزی ئاسمانی عێراق و سوپای عێراقی و پێشمەرگە بەشداری تێدا کرد، بەدڵنیاییەوە پێتان دەڵێم کە بەو یەکگرتنەوەی ئەو ھێزانه لە ئایندەیەکی زۆر نزیک دا دەجنگین بۆ رزگار کردنی حەویجە و بەشیر و شۆێنەکانی دیکەیش و ئەم ئۆپەڕاسیۆنە بەھیچ شێوەیەک ناوەستێت."
