نەتەوە یەكگرتوەكان تیمێك دەنێرێت بۆلێكۆڵینەوە لەتاوانەكانی داعش

نەتەوە یەكگرتوەكان تیمێك دەنێرێت بۆلێكۆڵینەوە لەتاوانەكانی داعش
رۆژی دووشەمە 1ی ئەیلولی 2014 نەتەوە یەكگرتوەكان رەزامەندی دا تیمێكی لێكۆڵەر بنێرێت بۆ عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لەتاوانەكانی داعش.



مەحەمەد شەیاع سودانی وەزیری مافی مرۆڤی عێراقی گووتی : ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووە كان بریاری دا تیمێكی 11كەسی بنێرێت بۆ عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لەتاوانەكانی داعش و بودجەیەكی بەبڕی 1.18 ملیۆن دۆلار بۆ تەرخان كردووە .



گوتیشی: كاری ئەو تیمە لێكۆڵینەوەیە لەتاوانەكانی داعش دژ بەگەلی عێراق و دەركردنی سەدان هەزار كەس و ئاوارەبوونیان بەهۆی ترس و تۆقاندنی داعشیەكان و كوشتنی هاووڵاتیان.



فلافیا بانسیری جێگری كۆمسیارى مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەكگرتووەكان گووتی: بەڵگەی بەهێزمان لەبەر دەستە لەكوشتنی بەكۆمەڵی خەڵك لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی داعش و گۆرینی دینی خەڵك بەزۆری و رفاندن و سزادانی هاووڵاتیان .



داعش رووبەرێكی فراوانی لەعیراق و سوریا داگیر كردووە هەروەها هەركەس لەسەر رێرەوی ئەوان نەبێت ئەوە دەیان كوژن و ژنەكانیان بۆ خیان بەكار دێنن .
Top