وەزیری گواستنەوەی عێراق سوپاسی هێزی پێشمەرگە دەکات
هادی عامری، وەزیری گواستنەوەی عێراق و سەرۆکی رێکخراوی بەدر رایگەیاند، ئەمڕۆ 1-9-2014 سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە توانییان ناحیەی سلێمان بەگ کۆنترۆڵ بکەنەوە، هەر ئەمڕۆش رێگای هەولێر-بەغدا بەتەواوەتی دەکرێتەوە.
عامری گوتیشی: "خەڵک چاوەڕێ بوون سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دژی یەکتر شەڕ بکەن، بەڵام ئەوەتا پێكەوە عێراق لە داعش رزگار دەکەن".
سەرۆکی رێکخراوی بەدر راشیگەیاند، سلێمان بەگ دەروازەیەکی گرنگە بۆ رزگارکردنی ناوچەکانی دیکەی ژێر دەستی چەکدارانی داعش، هەروەها سوپاسی هێزی پێشمەرگەو خەڵکی کوردستانی کرد، بۆ هەوڵەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش.
رووداو
