ئەنجامدەرانی کوشتارگەی مزگەوتی موسعەب بن عومەیر دەستگیرکران
ئەمەل عمران، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە رایگەیاند: "دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان و لیژنەی بەدواداچوونی راستییەکان و بەهاوکاری دانیشتوانی ناوچەکە، پۆلیسی پارێزگای ئەنبار هەریەک لەمونیر مەزهەر حاجم سوڵتان زرگوشی، سالم مەزهەر سوڵتان زرگوشی و سەدام مەزهەر سوڵتان زرگوشی بە ئەنجامدانی کوشتارگەی مزگەوتی موسعەب بن عومەیر دەستگیرکردن".
ئەمەل عمران گوتیشی: "دەستگیرکراوەکان سەربە میلیشیای عەسائیبی ئەهلولحەقن، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی تاوانبارانی دیکە".
هەینی رابردوو، لە ئاکامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر مزگەوتێکی گوندی زرگوشی رۆژهەڵاتی شاری بەعقوبە لەلایەن گرووپێکی چەکداری نەناسراوەوە، 70 نوێژخوێنی سوننە مەزهەب كوژران.
رووداو
