وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

 وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، کە ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.

، زەریف ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی و نووری مالیکی، لەگەڵ هۆشیار زیباری وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سازکرد.

هەروەها بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ هەریەک لە فوئاد مەعسوم سەرۆککۆماری عێراق و عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی و ئیبراهیم جەعفەری سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراق کۆببێتەوە.

رووداو زانیویەتی کە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات، بەڵام دیار نییە کە ئەو سەردانە سبەی دەکرێت یان رۆژی سێشەممە.










رووداو









رووداو
Top