ئەمڕۆ فەرماندەكانی هێزە ئەمنیەكان دێنە پەرلەمان

ئەمڕۆ فەرماندەكانی هێزە ئەمنیەكان دێنە پەرلەمان
ئەمرۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت كە بڕیار وایە كە ئەم كۆبونەوەیە تایبەت ببێت بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر ڕەوشی ئەمنی عێراق وهەروەها تیكچوونی بارودۆخی ئەمنی شارەكان.



بەپێی كارنامەی كۆبونەوەكەی ئەمرۆ شەممەی پەرلەمانی عێراق، كە وێنەیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر كەوتووە، تێدا هاتووە: "كۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەنها لەیەك بڕگە پێك دێت ئەویش گفتوگۆ كردن لەسەر تێكچوونی بارودۆخی ئەمنی شارەكانی عێراق وهەروەها لێكۆڵینەوە لەسەر لەسێدارە دانی خوێندكارانی قاعیدەی سپایكەری سەربازیی كەلەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە لەسێدارە دران"

هەروەها بڕیاریشە ئەمرۆ لەسەر ڕەوشی ئەمنی دیالە گفتوگۆ بكرێت كەوا لەلایەن گروپیكی چەكدارەوە هێرش كرایە سەر مزگەوتیكی ئەو شارە و ژمارەیەکی زۆر لەهاووڵاتیان كوژران.

وبەپێی كارنامەی كۆبونەوەكە بڕیارە ئەمرۆ فەرماندەی هێزە ئەمنی وسەربازییەكانی عێراق ئامادەی كۆبونەوەكەی پەرلەمان ببن بۆ ئەوەی گفتوگۆیان لەگەڵ بكرێت.
Top