وەزیرانی كورد دەگەڕێنەوە بەغدا

 وەزیرانی كورد دەگەڕێنەوە بەغدا
وەزیری دەرەوەی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ گەڕانەوەی وەزیرە كوردەكانی حكومەتی كاربەڕێكەری عێراقی بۆ شاری بەغدا راگەیاند، دەشڵێت منیش وەكو وەزیری دەرەوەی عێراق گەڕاومەتەوە بەغدا.

هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی حكومەتی كاربەڕێكەری عێراق رایگەیاند: "ئەو وەزیرە كوردانەی پێشتر بایكۆتی دانیشتنەكانی حكومەتی نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراقیان كردبوو، ئەمڕۆ چوارشەممە 20/8/2014 گەڕانەوە بەغدا".

هۆشیار زێباری گوتیشی: "هەروەها منیش وەكو وەزیری دەرەوەی عێراق گەڕاومەتەوە بەغدا".

دوای كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ و چەند ناوچەیەكی سەربە پارێزگاكانی سەڵاحەدین، دیالەو كەركووك لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق هەولێری بە حەواندنەوەی تیرۆریستان تاوانبار كرد، ئەمەش وەزیرە كوردەكانی بەشدار لە حكومەتەكەی مالیكی توڕەكرد، بۆیە بایكۆتی دانیشتنەكانی حكومەتی بەغدایان كرد.








رووداو
Top