زێباری: بە هەڵبژاردنی عەبادی سیاسەت کەوتەوە سەر رێڕەوی خۆی
لە دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئاسمانی (CNN)ی ئەمریكی، هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: "مەترسی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش هەر ماوەو هێشتا كۆتایی پێنەهاتووە, بەڵكو سەرقاڵی خۆ رێكخستنەوەو گۆڕینی تەكتیەكە سەربازیەكانییەتی".
سەبارەت بە رەوشی سیاسی عێراق، زێباری گوتویەتی: "بە هەڵبژاردنی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پیكهێنانی حكومەتی داهاتوو پرسی سیاسی كەوتووەتەوە سەر رێڕەوی خۆی، لەوانەیە لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووش عێراق پشتگیری زیاتری وڵاتانی رۆژئاواو عەرەبی بە دەستبهێنێت".
رۆژی دووشەممەی 11/8/2014، فوئاد مەعسوم، سەرۆككۆماری عێراق، حەیدەر عەبادی كاندیدی هاوپەیمانی نیشتیمانی، بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق، راسپارد. زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوا، یەكێتی ئەوروپاو چەندین وڵاتی عەرەبی پشتگیری خۆیان بۆ عەبادی راگەیاند.
رووداو
