مالیكی لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسە سەربازییەكان كۆدەبێتەوە

 مالیكی لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسە سەربازییەكان كۆدەبێتەوە
نووری مالیكی، سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسە سەربازییەكانی عێراق كۆبووە و لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند، ئەو پێشێلكارییە دەستوورییەی ئێستا لە عێراق بەڕێوەدەچێت، مەترسییەكەی لە كەوتنی موسڵ كەمترنییە. داواشی لە دادگای فیدراڵى كرد كێشەكە یەكلایی بكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، مالیكی كە هاوكات فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانە، بە بەشداربووانی كۆبوونەوەكەی گوتووە خۆیان بە دووربگرن لە كێشە سیاسییەكان و بەردەوامبن لە جێبەجێكردنی ئەركی خۆیان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. گوتووشیەتی تیرۆر كەس ناناسێت لە كوردستان بێت یان لە بەسرا.






رووداو
Top