بۆ پشتگیری له هه‌وڵه‌كانی فوئاد مه‌عسوم هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
ئێمه له هاوپه‌یمانی كوردستانی پشتگیری هه‌وڵه‌كانی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار‌و شه‌رعیه‌تی ده‌ستووری ده‌كه‌ین ، بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و تۆمه‌تانه بێ بنه‌مایانه‌ی مالكی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به چاوێكی گومانه‌وه سه‌یری ئه‌و جوله سه‌ربازییانه‌ی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له به‌غدا و ده‌وروبه‌ری باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و شوێنه‌كانی دیكه ده‌كه‌ین كه بۆنی كوده‌تای به سه‌ر شه‌رعیه‌ت و ده‌ستوور لێده‌كرێت ، هۆشداری ئه‌وه‌ش له‌و ره‌فتاره و له ده‌رهاوێشته و ده‌ره‌نجامه مه‌ترسیداره‌كان بۆ سه‌ر ئاینده‌ی وڵات و یه‌كێتی ده‌ده‌ین .
