سەرۆككۆمار حەیدەر عەببادی بۆ پێكهێنانی حكومەت راسپارد
هاوپەیمانی نیشتمانی ئەمڕۆ دووشەممە بەرەسمی حەیدەر جەواد عەببادی وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریکرد و سەرۆککۆماری عێراقیش بەفەرمی رایسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.
ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا بەئامادەبوونی 180 پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نیشتمانی بەکۆی 127 دەنگ عەببادیان هەڵبژارد بۆ ئەو پۆستە و دواتر بە نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی ئیبراهیم جەعفەری سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەی لەسەر بوو ناوەکەیان رەوانەی سەرۆککۆمار کرد تاوەکو پەسەندی بکات.
حەیدەر عەببادی پێشتر سەرۆکی لیژنەی دارایی بووە لە پەرلەمانی عێراق و لەو خولەی ئێستادا جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانە.
ژیاننامەی حەیدەر عەببادی
له‌دایكبووی ساڵی 1952ی شاری به‌غدایە و باوكی سێ منداڵه
باوكی دكتۆر بووه و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی بووه له به‌غدا و پاشان بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌رده‌می حکومەتی بەعس.
بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له شاری به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها ماجستێر و دكتۆرای ئه‌ندازیاری ئه‌لیكترۆنی و كاره‌بای له زانكۆی مانچسته‌ری به‌ریتانیا له ساڵی 1980 به‌ده‌ستهێناوه.
له ئێستادا به‌رپرس و گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی ده‌عوه‌یه و پێشتر گوته‌بێژی ئه‌و حیزبه بووه له به‌ریتانیا و ئه‌وروپا.
له ساڵی 1980 بووه‌ته به‌رپرسی نووسینگه‌ی حیزبی ده‌عوه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له ساڵی 1982 دوو برای له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له‌سێداره دراوه، كه یه‌كێكیان مامۆستای زانكۆ بوو.
له ساڵی 1983 له‌به‌ر چالاكییه سیاسییه‌كانی له دژی رژێمی به‌عس پاسپۆرتی عێراقی لێوه‌رگیرایه‌وه.
له ساڵی 1993 بووه‌ته به‌رپرسی رێكخراوی پێشكه‌وتووی ته‌كنه‌لۆجی و گواستنه‌وه‌ی خێرا له به‌ریتانیا.
وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان بووه له حكومه‌تی عێراق له ساڵی 2004 و پاشان له 2005 بووه‌ته راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت.
رووداو
