ئه‌مرۆ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق كۆبونه‌وه بۆ دیاریكردنى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى كاتى په‌رله‌مانى عێراق به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى راپۆرت و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵ ، له‌مباره‌یه‌وه نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى كوردستانى به كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، بریاره سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنى لیژنه‌ى دارایى كاتى گفتوگۆ بكات و له‌سه‌ر پرۆژه‌ى یاساى بودجه‌ى ساڵى دووهه‌زار و چوارده كۆبێته‌وه . گوتیشى ، ده‌بێ له بودجه‌ى ئه‌مساڵ ره‌چاوى زیادكردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و هاتنى ئه‌و ژماره‌ى زۆره‌ى په‌نابه‌ران بۆ هه‌رێمى كوردستان بكرێت . جێى ئاماژه‌یه بودجه‌ی ساڵی 2014ی عیراق به سه‌د و حه‌فتا و یه‌ك ترلیۆن‌و هه‌شتسه‌د و شازده ملیار‌و چوارسه‌د و هه‌شتا و دوو ملیۆن‌و حه‌فتسه‌د و پێنج هه‌زار دینار خه‌مڵێنراوه .