قاسم عه‌تا گوته‌بێژ به ناوی نووسینگه‌ى فه‌رمانده‌ى گشتی هێزه چه‌كداره‌كانى عیراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا باسى چه‌ند بابه‌تێكی پێوه‌ندیدارى به ره‌وشی هێرشه‌كانی ئێسته‌ى سوپای عیراق دژ به چه‌كداره‌كانی داعش كرد‌و روونی كرده‌وه كه خه‌ڵكی مووسڵ چه‌ند هێزێكی چه‌كداریان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش پێكهێناوه‌و له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه پشتیوانی‌یان لێ ده‌كرێت و ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكه رووسیانه‌یش زۆرتر ده‌كه‌ن كه پێگه‌كانی داعشی پێ بۆردومان ده‌كه‌ن و له‌م ماوه‌یه‌دا گورزێكی كوشنده‌شیان له چه‌كداره‌كانی داعش له ناوچه‌ی فه‌تحه‌و سه‌عدیه وه‌شاندووه‌و تیرۆریستێكی داعشیان به ناوی ئه‌بو عه‌لا عه‌فری له هێرشێكی فڕۆكه‌كانی سوپا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌له‌عفه‌ر كوشتووه له‌گه‌ڵ كوژرانی تیرۆریست عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا و ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وانه‌كانی له شارۆچكه‌ى ته‌له‌عفه‌ر.
ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد كه هێزه‌كانی سوپای عیراق له هه‌موو به‌ره‌كاندا كۆنترۆڵیان به ده‌سته‌وه‌یه‌و ته‌واوى شاری حه‌دیسه‌یش له‌ژێر كۆنترۆڵى سوپادایه‌و هێرشێكی چه‌كداره‌كانی داعشیان بۆ سه‌ر پاڵاوتگه‌ى بێجی پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه، هاوكات گوتیشی هێزه‌كانی سوپا به هاریكاری خێڵه‌كان هێرشێكی داعشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی زلووعیه پووچه‌لأ كرده‌وه. هاوكات ستایشی ژماره‌یه‌ك له‌و خێڵانه‌ى كرد كه شان به شانی سوپا دژ به داعش ده‌جه‌نگن له ناوچه‌كانیان. گوتیشی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌نگاوى توند به‌رانبه‌ر به‌و كه‌ناڵه ئاسمانیانه ده‌گرنه به‌ر كه میوانداری كه‌سانێك ده‌كه‌ن پڕوپاگه‌نده بۆ داعش ده‌كه‌ن.