د. فوئاد مهعسوم به سهرۆك كۆماری عیراق ههڵبژێردرا
لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن، فوئاد مەعسوم، کاندیدی فراکسیۆنە کوردییەکان توانی 175 دەنگ بەدەستبهێنێت.
فوئاد مەعسوم، لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە پەرلەمانی عێراق، توانی بە دەنگی 211 پەرلەمانتار، ببێتە سەرۆککۆماری عێراق.
بە پێی دەستووری عێراق، سەرۆککۆمار بە دەنگی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران هەڵدەبژێردرێت و لە ئەگەری دەرنەچوونی هیچ کاندیدێک لە گەری یەکەم بەو رێژەیە، هەڵبژاردنەکە دەکەوێتە گەڕی دووەم، کە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لەو قۆناخەدا، بە زۆرینەی دەنگ (50+1) دەبێت.
رووداو
