داعش بڕیارێكێ دیكەی بۆ دانیشتوانی موسڵ دەكرد
سەعید مەمووزینی، كارگێڕی لقی 14ی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانیكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (پەیامنێر) رایگەیاند، دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام رۆژ به رۆژ بڕیاری نوێ بۆ دانیشتوانی ژێر دەستەڵاتی خۆی دەردەكات و لە رێگەی بلنگوی مزگەوتەكانەوە بە هاوڵاتیانی ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی رادەگەیەنێ".
بەرپرسەكەی پارتی گۆتیشی" لە نوێترین بڕیاریدا، چەكدارانی داعش فەرمانێكی نوێیان دەركردووە و بە گوێرەی فەرمانەكە، هەر خێزانێك ئەگەر سێ پیاوی تێدابێت، پێویستە یەكێكیان بچنە بەرەی جەنگەوە و لە رێزی چەكدارانی داعش شەڕ لە دژی كورد و سوپای عێراق بكەن، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێت و (جزیە)ی لێ وەر دەگیرێت".
مەمووزینی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بڕیارەكانی داعش بۆتە هۆی دڵگرانی هاوڵاتیان شاری موسڵ بە هەموو پێكهاتەكانەوە و هێدی هێدی، دانیشتوانی موسڵ مال و حالی خۆیان بەجێ دێلن و بەرەو ناوچە ئازادكراوەكان ئاوارە دەبن".
