به‌نزینی داعش ده‌كه‌وێته بازاڕ
له‌وه‌ته‌ی مانگی رابردووه‌وه كه چه‌كدارانی داعش هه‌ردوو شاری موسڵ و تكریتی كۆنتڕۆلكردووه توانیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی له‌وانه دوو ناوه‌ندی نه‌وتی نهجمهو گه‌یاره له موسڵ و چاڵه نه‌وتییه‌كانی حه‌مرین و عجیل له نزیك شاری تكریت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له سه‌ر زاری به‌رپرسانی عێراق بڵاویكردۆته‌وه، به‌مدواییانه داعش بڕێكی نه‌وتی له عێراقه‌وه ئاودیوی سوریا كردووه و له پاڵاوگه‌كانی دێرزوور كه له ژێر كۆنتڕۆلی خۆیاندایه به‌نزینی به كوالێتییه‌كی نزم لێ به‌رهه‌مهێناوه و دووباره گه‌ڕاندویه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یانداوه كه نه‌وتی ئه‌و كێلگه نه‌وتییانه له‌لایه‌ن داعشه‌وه كه به قاچاخ ئاودیوی سوریا ده‌كرێت هه‌ر به‌رمیلیكی به 25 دۆلار ده‌فرۆشێته توركیا و له‌م رێگه‌یه توانیویه‌تی داهاتێكی چه‌ندین ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست بخات.
له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووته‌مه‌نی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هیشام بریفكانی ده‌ڵێت له رێگه‌ی زانیارییه‌كانی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، دڵنیابووینه‌وه له‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش نه‌وتی خاو له كێڵگه‌ی نه‌جمه‌ی سنووری موسڵ به قاچاخ ئاودیوی سوریا ده‌كات و به وڵاتێكی دراوسێشی ده‌فرۆشێته‌وه، له رێگه‌ی ئه‌م بازرگانییه نایاساییه توانیویه‌تی چه‌ندین ملیۆن دۆلار به ده‌ست بێنێت.
هه‌روه‌ها خاوه‌نی به‌نزینخانه‌یه‌كی موسڵ ده‌ڵێت له ئێستا له شاره‌كه‌دا ته‌نیا ئه‌و به‌نزینه هه‌یه كه بازرگانه‌كانی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هاورده‌ی ده‌كه‌ن نرخه‌كه‌شی له دۆلارێك تا دوو دۆلار‌و نیو ده‌بێت كه ئه‌م نرخه‌ش چه‌ند به‌رامبه‌ره به به‌راورد له‌گه‌ل به‌ر له كۆنتڕۆلكردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه.
كۆمپانیای سوناگول كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌نگۆلییه له چاڵه نه‌وتییه‌كانی نه‌جمه و گه‌یاره كاری ده‌كرد به‌ڵام به‌هۆكاری كێشه‌ی دارایی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان ناوچه‌كه‌ی چۆڵكرد.
نه‌وتی یه‌ده‌گ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی گه‌یاره به نزیكه‌ی 800 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت مه‌زنده ده‌كرێت و رۆژانه حه‌وت هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو ده‌رهێندراوه كه له ئێستادا ئه‌م ناوچه‌یه به‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌یه.
هه‌ر له باره‌ی به قاچاخ بردنی نه‌وت، خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت له موسڵ كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، رایگه‌یاندوه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی به‌بڕی 6 هه‌زار دۆلار له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كڕیوه‌ته‌وه كه مامه‌ڵه‌ی بارزگانی له‌گه‌ل بارزگانانی تورك ده‌كات.
سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌یه‌كی تری دارایی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه كه ئه‌و رێكخراوه له هه‌ر بارهه‌لگرێكی گه‌وره بڕی 400 دۆلار و له بارهه‌ڵگری بچووك 100 دۆلار و له هه‌ر ئۆتۆمبیلێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگریش 50 دۆلار باج وه‌رده‌گرن.
