ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق سەرۆککۆمار هەڵبژێرێت
شەوی 23.7.2014، 55 پەرلەمانتاری کورد لە شاری بەغدا بۆ یەکلایی کردنەوەی پاڵێورای کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە و لەڕێگەی دەنگدانەوە فوئاد مەعسوم بە 30 دەنگ وەک پاڵێوراوی کورد هەڵبژێردرا و لە بەرامبەردا د. بەرهەم ساڵح 23 دەنگی بەدەستهێنا.
بەپێی زانیارییەکان، 11 پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەنگیان بە فوئاد مەعسوم داوە و 8 پەرلەمانتاریش دەنگیان بە بەرهەم ساڵح داوە.
هەر لەو دەنگدانەدا فوئاد مەعسوم دەنگی 19 پەرلەمانتاری پارتی بۆخۆی مسۆگەر کردووە و بەرهەم ساڵح 2 دەنگی بەدەستهێناوە.
هەر 4 پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو و 3 پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵی ئیسلامی و 6 پەرلەمانتاری گۆڕان، دەنگیان بە بەرهەم ساڵح داوە .
لەکۆی 55 دەنگەکەش، 2 دەنگ پوچەڵ کراوەتەوە.
ئارێز عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری یەكێتی لە بەغداو ئەندامی سەركردایەتی ئەو حیزبە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەرهەم ساڵح ئەنجامەكەی قبوڵكرد و پیرۆزبایی لە فوئاد مەعسوم كرد".
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 24.7.2014 دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بەڕێوە بچێت، پاش ئەوەی رۆژی چوارشەممە 23.7.2014 دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەزۆرینەی دەنگ دواخرا.
رووداو
