دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستی پێکرد
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد "سەرەتا ژمارەیەکی زۆری داواکاری پێشکەشکران بۆ خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار و لەگەڵ دوا وادەی پێشکەشکردنی دواکاری بۆ ئەو پۆستە، ژمارەی ئەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستەکە پاڵاوتبوو گەیشتە 103 کەس".
پێشتر تارق حەرب، شارەزای بواری یاسا، رایگەیاند، کە رێوشوێنی یاسایی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار تەواو نەکراون، لەبەر ئەوە بە دووری زانی رۆژی چوارشەممە 23.7.2014 بتوانرێت سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت و دەڵێت "دەکەوێتە مانگی ئاب".
رووداو
