دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوادەخرێت
كۆبوونەوەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنەكان كۆتاییهات و لەو دانیشتنەدا لەسەر داوای فراكسیۆنە كوردستانییەكان رێككەوتن دانیشتنەكە بۆ كاژێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوابخرێ. ئەوە لەكاتێكدایە لایەنە كوردییەكان داوایانكردبوو 24 كاژێر مۆڵەت بدرێتە كورد بۆ ئەوەی تەنیا كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆككۆمار دیاری بكات.
موسەننا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە دانیشتنەكەی كاژێر 3 دیسانەوە داوا دەكەین 24 كاژێر مۆڵەتمان پێبدەنەوە بۆ ئەوەی لەسەر دیاریكردنی كاندیدێك رێكبكەوین".
موسەننا ئەمین ئاماژەی بەوەشكرد، كە هەر پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ یەكلاییكردنەوەی كاندیدێك جارێكی دیكە فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆدەبنەوە.
رووداو
