كۆبونەوەی سەرۆكی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد
ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی كوردستانی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند؛ لەبەر ئەوەی هەتا ئێستا زیاتر لە سەد كەس خۆی بۆ پۆەستی سەرۆک کۆماری عێراق كاندید كردووە و ئەو پۆستەش بە پێی ڕێککەوتنی سیاسی، ئیستحقاقی كوردە و ناكرێت بەلایەنیكی دیكە بدرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمان ڕایگەیاند؛ لەو بارودۆخەی ئێستا دا عێراق پێویستی بە ڕێكەوتنە و ئەگەر ئەو پۆستە بە كورد نەدرێت، ئەوە كێشەكان ئاڵۆزتر دەكات وهیچ ڕێكەوتنێك لە نێوان یەكتردا نامێنیت، بۆیە بڕیارە كۆبونەوەی سەرۆكی پەرلەمان وهەردوو جێگرەكەی لەگەڵ سەرۆكی كوتلە سیاسیەكان، دەربارەی كۆبونەوەی ئەمرۆی پەرلەمان بێت کە بڕیارە گفت و گۆ لە سەر دەستنیشانكردنی سەرۆك كۆماری عێراق بکات.
بڕیار بوو كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق كاتژمێر یازدەی ئەمڕۆ دەستپێبکات بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی لیستە سیاسیەكان لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق هەتا ئێستا دەستی پێنەكردووە.
