وێنه‌گره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ داعش، كوژرا

وێنه‌گره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ داعش، كوژرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، كه‌ فۆتۆگرافه‌ری‌ تایبه‌ت به‌ داعش، له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ باكووری‌ شاری‌ به‌عقووبه‌، كوژرا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌، كه‌ داوایكرد ناوی‌ بڵاونه‌كرێته‌ووه‌، وتی: "چه‌كداره‌كانی‌ رێكخراوی‌ نه‌قشبه‌ندی‌ (سه‌ر به‌ عیزه‌ت دووری‌) هێرشیان كرده‌ سه‌ر وێنه‌گری‌ كرده‌وه‌كانی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی (داعش) به‌ ناوی‌ ویسام قاسم كه‌ به‌ ویسام كه‌عكوله‌ ناسراوه‌".

ئاشكراشیكرد، هێرشه‌كه‌ له‌ سنووری‌ ناحیه‌ی سه‌عدییه‌ روویداوه‌ و ده‌ستبه‌جێ وێنه‌گره‌كه‌، گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، كه‌ هێرشه‌كه‌ی‌ نه‌قشبه‌ندییه‌كان یه‌كه‌م هێرش نییه‌ بۆ سه‌ر داعش، به‌ڵكو به‌به‌رده‌وامی‌ ئه‌و دوو رێكخراوه‌ چه‌كداره‌ هێرشی له‌وجۆره‌ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر یه‌كتر.





خه‌ندان
Top