وه‌زیرى دارایی عێراق داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كات په‌له‌ له‌ په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ی گشتى بكات

وه‌زیرى دارایی عێراق داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كات په‌له‌ له‌ په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ی گشتى بكات
سه‌فائه‌دین سافى وه‌زیرى دارایی عێراق داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كات په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌ یاسایی ساڵى دارایی ئێستا بخاته‌ پێشینه‌ى كاره‌كانى چونكه‌ په‌یوه‌ندى به‌ به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان هه‌یه‌ .

وه‌زیرى دارایی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى 2014 پێویستى به‌ په‌له‌كردن هه‌یه‌ له‌ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی تایبه‌تمه‌ند بۆ تاوتوێكردنى بودجه‌كه‌ .

گووتیشى وه‌زاره‌تى دارایی كارده‌كات بۆ كۆتایی هێنان به‌ ئاماده‌كردنى بودجه‌ى ساڵى 2015 هاوكات چاوه‌رێى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى 2014 یه‌ .

وه‌زیرى دارایی عێراق هۆشداریشدا له‌ زیانى ئابووریی ئه‌گه‌ر بودجه‌ى ساڵى 2014 و 2015 لێكبدرێت و بكرێته‌ یه‌ك بودجه‌ .
Top