لیژنەیەك بۆ دەست نیشان كردنی پۆستەكانی پەرلەمانی پەرلمانی عێراق ڕەت كرایەوە

لیژنەیەك بۆ دەست نیشان كردنی پۆستەكانی پەرلەمانی پەرلمانی عێراق ڕەت كرایەوە
دوای ئەوەی دووەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەهۆی رێك نەكەوتنی لیستە سیاسیەكانی نێو پەرلەمان لەسەر دەست نیشان كردنی سەرۆكی پەرلەمان وهەردوو جێگرەكەی دواخرا، كوتلەی فەزیڵە لەكۆبونەوەكەدا پێش ئەوەی دوابخرێت پێشنیاریكی ئاڕاستەی سەرۆكی پەرلەمان كرد بەڵام ڕەت كرایەوە.



عەمار تەوعمە، سەرۆكی كوتلەی فەزیڵە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پاش ئەوەی لەكۆبوونەوەی دووەمیش لیستە سیاسیەكان لەسەر دەست نیشان كردنی سەرۆكی پەرلەمان وهەردوو جێگرەكەی رێك نەكەوتبوون، ئێمە وەكو كوتلەی فەزیڵە بەباشمان زانی پێشنیاریك ئاڕاستەی سەرۆكی پەرلەمان بكەین بۆ ئەوەی لیژنەیەك بە نوێنەرایەتیی لیستەكان لەماوەی ئەم دوو رۆژدا گفتوگۆ بكات و تا لە دانیشتنی سێ شەممەدا بەرێكەوتنیك بگەن. بەڵام سەرۆكی پەرلەمان ئەم داواییە ڕەت كردەوە وهۆكارەكەشی دیار نیە.



سەرۆكی كوتلەی فەزیڵە گوتی: جێگای سەر سورمانە تا ئێستا لەسەر پۆستەكان هیچ رێكەوتنیك نەكراوە و چونكە ئێستا عێراق لەبارودۆخیكی هەستیاردا تێدەپڕێت، ناكرێت كۆبونەوەكان بەبردوام دوابخرێن.
Top