ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فەرمانبەرەکانی فێری بەکارھێنانی چەک دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فەرمانبەرەکانی فێری بەکارھێنانی چەک دەکات
لە پێشھاتێکی سەیردا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خولی راھێنانی تایبەت بە بەکارھێنانی چەک بۆ فەرمانبەرەکانی دەکاتەوە.



بەپێی راگەیاندراوێکی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیران فەرمانبەرەکانی فێری بەکارھێنانی چەک دەکات.

بەپێی راگەیاندراوەکە ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی بە خولێکی تایبەت بەبەکارھێنانی چەکی سوک بۆ کۆمەڵێک لە فەرمانبەرەکانی ھێنا.

ئەوەش خراوەتەروو، ئەو فەرمانبەرانە بە خۆبەخشی دژی گروپە تیرۆرستیەکان و پشتیوانیکردن لە ھێزە ئەمنیەکان ئەم خولەیان بینیوە.

لەو خولەدا فەرمانبەران بە سەرپەرشتی چەندین ئەفسەر فێری بەکارھێنانی چەکی کلانشیکۆف کراون.
Top