دانیشتنەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا

 دانیشتنەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا
بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، دانیشتنی دووەمی خولی سێیەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ جاری سێیەم دواخرا.

لەو دانیشتنەدا نزیکەی 30 پەرلەمانتاری كورد ئامادەی دانیشتنەكە نەبوون، كە بەهۆی خراپیی كەشوهەواوە نەیانتوانیبوو لە فڕۆكەخانەی هەولێرەوە بەرەو بەغدا گەشت بكەن.

دانیشتنەكە بۆ رۆژی سێشەممەی داهاتوو دواخرا.

رێناس جانۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو پەرلەمانتارە كوردانەی ئامادەی دانیشتنەكە بوون، داوایان لە سەرۆكی ئەنجوومەن كردووە دانیشتنەكە دوابخات، ئەویش رەزامەندیی لەسەر ئەو داوایە دەربڕیوە.






رووداو
Top