عزەت دوری وتارێكی دەنگیی بڵاودەكاتەوە

 عزەت دوری وتارێكی دەنگیی بڵاودەكاتەوە
عزەت دوری ستایشی چەكدارانی رێكخراوی قاعیدە و داعش و چەكدارانی تەریقەتی نەقشبەندی و هەموو ئەو گرووپە چەكدارانە دەكات، كە دژی حكومەتەكەی مالیكی دەجەنگن. دەشڵێت "شۆڕش ناوەستێت تاوەكو عێراق لەچنگی ئێران رزگار دەبێت".

عزەت ئیبراهیم دوری، جێگری سەدام حوسێن، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق، كە ئێستا ئەمینداری گشتی حیزبی بەعسە، لە وتارێكی دەنگی تۆماركراودا رایگەیاند: "رۆژانی رزگاركردنی پارێزگای نەینەواو سەڵاحەدین گرنگترین رۆژن لە مێژووی عێراق و عەرەب".

هەروەها عزەت دوری دەڵێ: "رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵدەدات دەست بەسەر خاك و ئاو و سامان و داهاتی عێراقدا بگرێت، لەكاتێكدا ئیدارەی ئەمریكا خاكی عێراقی وەكو پار‌وویەكی چەورو ئاسان رادەستی ئێران كرد".

هەروەها رایگەیاندووە: "پڕۆسەی سیاسی لە عێراق بە ئاسایش و سوپاو پەرلەمان و حكومەت و میلیشیاو هەڵبژاردنەكانەوە گەمەیەكی سیاسییەو مەبەست لێی جێبەجێكردنی پرۆژە و بەرنامەی ئێرانە".








رووداو
Top