مالكی : بێدەنگ نابین لەئاست ئەوەی هەولێر ببێتە مۆڵگەی كۆبوونەوەی چەكدارەكانی داعش

مالكی : بێدەنگ نابین لەئاست ئەوەی هەولێر ببێتە مۆڵگەی كۆبوونەوەی چەكدارەكانی داعش
نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عیراق وتی: بەراشكاوانە دەڵێم نابێت بێدەنگبین لەئاست ئەوەی هەولێر ببێتە مۆڵگەی كۆبوونەوەی چەكدارەكانی داعش و چەكدارە توندڕەوەكان.

لەوتاری هەفتانەی خۆی مالكی رایگەیاند، "دەبێت هەرێم بیسەلمێنێت كە یەكڕیزی خاكی عیراقی دەوێت"، وتیشی: هاوپەیمانی بەعس شكستی هێناو داعش بە ئەمانجەكانی خۆی نەگەیشت.

مالكی ، سوپاسی نەتەوەیەكگرووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش و كۆمكاری عەرەبی كرد بۆ پشتیوانیان لە عیراق لەبەرەنگاربوونەوەی چەكدارە توندڕەوەكان، وتیشی: ئەو جەنگەی عیراق دەیكاتە دژی تیرۆریستان، هەستی هەندێك لایەنی ناوخۆی عیراقی نەجوڵاندووە.

هەر لەوتارەكەیدا مالكی وتی: ئامادەین تا دوا هەناسە شەڕ لەدژی تیرۆر بكەین، وتیشی: هەوڵێك هەیە بۆ سەلماندنی دڵسۆزی و پاراستنی
یەكریزیی نیشتمانی لەعیراق، راشیگەیاند، هەوڵەكانی قاعیدە و داعش لە عیراق شكستیان هێنا.

بەوتەی مالكی، چەند لایەنێكی ناوخۆی هەن لەهەوڵی پارچەپارچەكردنی عیراقدان، وتیشی: بەڵام ئەوان ناتوانن .

لەكۆتای وتارەكەیدا مالكی رایگەیاند، " سوپاسی هەماهەنگی نێودەوڵەتی دەكەم بۆ پشتیوانیی كردن لە عیراق، هەروەك سوپاسی هێزەچەكدارەكانی سوپای عیراق دەكەم"، وتیشی دڵنیاتان دەكەینەوە كە،"دەست بەسەر هەموو ئەو ناوچانەدا دەگرینەوە كە تیرۆیستان و خراپەكاران داگییریان كردوون".





خەندان
Top