باوکی فەرماندەیەکی باڵای داعش: کوڕەکەم لە بێکاریان چۆتە نێو داعش

باوکی فەرماندەیەکی باڵای داعش: کوڕەکەم لە بێکاریان چۆتە نێو داعش
باوکی عومەر شیشانی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی داعش لە سوریا، دەڵێت کوڕەکەی بە پەڕوەردەیەکی مەسیحی گەورە بووەو لە بێکاریان چۆتە نێو ڕیزی ئیسلامییە تووندڕەوەکان.



عومەر شیشانی تەمەنی ٢٨ ساڵە و لە جۆرجیا لە دایک بووە و بە پێی ڕاپۆرتەکان فەرماندەی بەرەی شەڕ لە باکووری سوریایە.



عومەر، زۆربەی جا لە وێنە و گرتە ڤیدیۆکانی داعش بە ڕیشێکی درێژی سوور و کڵاوێک دەردەکەویت.



تەیمور باتیراشویلی، باوکی عومەر شیشانی بە بی بی سی گوتووە لە ئێستا دا هیچ پەیوەندییەکیان لە گەڵ کوڕەکەیان دا نییە.



باوکی عومەر شیشانی دەڵیت: دوای ئەوەی کوڕەکەم شەش سال لەمەو بەر بە هۆکاری پزیشکی ڕیزەکانی سوپای جۆرجیای بەجێهێشت، نەیتوانی کارێک بدۆزێتەوەو لە بێکاریان ڕووی لە گرووپە ئیسلامییە تووندڕەوەکان کرد.



بنەماڵەی عومەر شیشانی لە ناوچەیەکی هەژار نشینی شیشان لە دراوسێیەتی جۆرجیا دەژین و باوکی عومەر شیشانی دەلێت پیاوە آیینیە تووندڕەوەکان مێشکی کوڕەکەیان شوشتۆتەوەو بۆ لای خۆیان ڕاکێشاوە.



عومەر شیشانی هەتا بەر لە چوونی بۆ نێو داعش ڕێبەری گرووپی 'جیش المهاجرین و الأنصار" بوو کە زۆربەی ئەندامەکانی خەڵکی ناوچەی باکووری قەفقازیان.



مەزەندە دەکرێت بە سەدان چەکداری شیشانی لە سوریا و عیراق لە ڕیزی هێزەکانی داعش دابن.



RW
Top