مووسڵ.. سوپای عێراق بە سەختی حەمام عەلیلی بۆردوومان کرد

 مووسڵ.. سوپای عێراق بە سەختی حەمام عەلیلی بۆردوومان کرد
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عێراق بە سەختی ناوچەی حەمام عەلیلی لە پارێزگای مووسڵ بۆردومان کردووە، کە بە هۆیەوە زیانی زۆری گیانی و ماددی لی کەوتووەتەوە.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بە kdp.infoی راگەیاند: "چەند رۆژێکە فرۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق مووسڵ بۆردوومان دەکەن، ئەمڕۆیش گەڕەکی حەمام عەلیلیان بۆردوومان کردووە، لە ئاکامدا سێ ھاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەیش بریندار بوون."

(سەعید مەموزینی )گوتیشی: "ژمارەیەکی زۆری چەکداری داعشیش کوژراون، بەڵام ئەوان ئاماری کوژراو و بریندارانیان بڵاو ناکەنەوە."

زیاتر گوتی، هەر بە ھۆی بۆردوومانی فرۆکەکانی سوپای عێراق، عەمبارێکی گەورەی سووتەمەنی تەقیوەتەوە کە چەکدارانی داعش سوودیان لێی وەردەگرت.
Top